وردەکاری دیداری بارزانی و سیاسەتمەدارانی عیراق

0

irakوردەکاری دیداری بارزانی و سیاسەتمەدارانی عیراق

نوچەنێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 16ـی 7ـی 2014 مەسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان، پێشوازی لە ژمارەیەك كەسایەتی و سیاسەتمەدار و پارلەمانتاری عێراقی كرد.

لە دیدارێكدا ئەوشاندە سوپاسی بارزانیان كرد، بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدارە و وێڕای ئاماژەدان بە ڕۆڵی بارزانی لە خەبات دژی دیكتاتۆرییەت و بنیاتنانی عێراقی نوێ و پڕۆسەی دیموكراسی و دەستووریی عێراق، هیوایان خواست كە ئەو سەردانەیان ببێتە هۆی ڕەواندنەوەی ئەو گومانانەی كە بەهۆی شێواندنی ڕاستیەكان و شەڕی ڕاگەیاندن لەنێوان هەرێم و بەغدا هاتووەتە كایەوە.

هەر لەو دیدارەدا، شاندی سیاسەتمەداران و پەڕلەمانتارانی عێراق، نیگەرانیی خۆیان نیشاندا بەرانبەر بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق و لە دروستبوونی ئەو هەڕەشە جددیەی كە ژیانی برایانەی پێكهاتەكانی عێراقی كردۆتە ئامانج.

بەپێی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی کوردستان، لەو دیدارەدا ڕاشكاوانە قسە لەبارەی هۆكاری قەیرانی چەندساڵەی عێراق و ڕووداوەكانی موسڵ و كەمتەرخەمیی دەستەڵاتدارانی بەغدا و ئیدارەدانی هەڵەی كاروباری سیاسی و هەروەها پێویستیی گۆڕانكاری لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا كرا، سەركۆنەی ئەم هەوڵانەیش كرا، كە كار لەسەر گومڕاكردن و بەلاڕێدابردنی ڕای گشتیی عێراق دەكەن كە بووەتە هۆی دروستبوونی درز لەنێو پێكهاتە ڕەسەنەكانی عێراق، بە پێویستیش زانرا، هەموو لایەك كار لەسەر دەرخستنی ڕاستییەكان و وەستانەوە لەدژی دەمارگیریی نەتەوەیی و تاییفەیی بكەن.

تێبینی: بەپێی دەستورو یاسا، باشوری کوردستان هەرێمە و دەبێت ناوی بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم بێت، بەڵام نوچەنێت، بڕوای بە عێراقی بوونی کوردستان نییە، بۆیە ناوی کوردستان بەکار دەهێنێ، نەک هەرێمی کوردستان.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com