نوچە-ئاژانسی هەواڵی عێراق
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت دەکاتەوە، وڵاتەکەی لە بەردەوام قەیرانی گەورەدایە و بە قۆناغێکی هەستیار و پڕکێشە تێپەڕ دەبێت.
مستەفا کازمی، ئەمڕۆ سێشەممە ٩-ی جون، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: پرۆسەی چاکسازی، کە کابینەکەی کاری لە سەر دەکات، واقعێکی نوێ لە عێراق بنیات دەنێت و ئەم وڵاتە بەرەو دۆخێکی نوێ ئاراستە دەکات.
مستەفا کازمی گوتیشی، بەرامبەر بە داواکاری و ویستی هاوڵاتیان، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین و لە کێشە و گرفتەکانی ئەوان تێدەگەین؛ هەر بۆیە بە هەموو توانامانەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان دەدەین.