نوچە-الفرات
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە بارەی گەڕانەوەی دیکتاتۆرییەت بۆ عێراق هۆشداری دەدات.
نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیانێکدا ڕایگەیاند: خۆپیشاندانەکان و دەنگی ناڕازی شەقام دژ بە دووبارە بوونەوەی سەردەمی دیکتاتۆرییەتی رژێمی بەعس، هەڵوێستی فەرمی و وشیاری نیشتمانی عێراق دەگەیەنێت.
مالیکی هەروەها جەخت دەکاتە سەر ڕەوا بوونی ویستی خۆپیشاندەران و دەڵێت، دەبێ مافی ئەو کەس و لایەنانە مسۆگەر بکرێت، کە دژی ڕێژیمی بەعس دەنگیان بەرز کردۆتەوە.