هاوپەیمانی فەتح پێداگری لەسەر داواکەی دەکاتەوە

0

نوچە-ئاڕ تی

ئەحمەد ئەسەدی، گوتەبێژی هاوپەیمانی فەتح پێداگری لە سەر هەڵوێستی ئەم هاوپەیمانییە، سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و وڵاتانی بیانی لە عێراق دەکاتەوە.

گوتەبێژی هاوپەیمانی فەتح، ئەمڕۆ سێشەممە ٩-ی جون، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی گوتی: دەبێ تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆوە ستراتیژییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن، تایبەت بکرێت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سەر خاکی عێراق.

بە گوتەی ئەسەدی، بڕیاری پەرلەمانی عێراق لە پەیوەندی لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، دەبێ بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

گوتەبێژی هاوپەیمانی فەتح، داوای لە شاندی دانوستانکاری عێراق کردووە، بابەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا وەک بنەما وەربگرن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com