شلێر سەعید: هەولێر
گردبونەوەی جووتیارانی سنوری قەراج و مەخمور دەستیپێكرد بە هۆی سستی لە وەرگرتنی گەنمەکانیان و جووتیارێکیش دەڵێت ”پێویستە حكومەت چارەسەرێك بدۆزێتەوە”.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 9-6-2020، بەشێك لە جووتیارانی سنوری هەولێر دژی درەنگ وەرگرتنی گەنم لە سایلۆكان گردبوونەوە و داوا دەكەن لایەنە پەیوەندیدارەكان كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكات.
ئەو جوتیارانە ئەوەشیان خستەڕوو: ماوەی چەند ڕۆژێكە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەكان كە گەنمی جوتیارانیانی هەڵگرتووەو وەستاوەو لە لایەن سایلۆكانەوە بە خاوی گەنمەكە وەر دەگیرێت و ئەوەش ڕۆژانە دەبێت پارەی بارهەڵگرەكان بدەن.
لەلیدوانێكی تایبەت بە نوچە، هەژار جەمیل، كە پیشەی چاندی گەنمە لەم بارەوە بە نوچەی ڕاگەیاند: كە ئەو لە سنوری هەولێرە و بەم شێوە بۆیان زۆر قورسە، ئەو دەڵێت ئێمە كاتێكی زۆرمان دەڕوان لە چاوەڕوانی و لەهەمان كاتدا لە ڕوی ماددیش زیانمان پێ دەگات، چونكە دەبێ بارهەڵگرەكان كاتێكی زۆر بمێننەوە.
ئەو جوتیارە گوتیشی، پێویستە حكومەت، لایەنی پەیوەندیدار ناچار بكات، چارەسەرێك بدۆزێتەوە.


