شلێر سەعید: هەولێر
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە رایدەگەیەنێت، پێنج كەس لە كۆیە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و یەكیان پزیشكە.
لە لێدوانێکی تایـبەت بە نوچە، هاوكار عەلی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە، لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: ئێستا لە كۆیە پێنج تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە، كە سێ وایەرمەن و پزیشكێك و مامۆستایەكە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە گوتیشی، هەر پێنجیان باری تەندروستیان جێگیرە و ئێمە بەردەوامین لە پشكنینی گومان لێكراوان.
هاوكار عەلی دەشڵێت، ئەمڕۆ لە پیشە سازی كۆیە تیمەكانمان پشكنین دەكەن بۆ وایەرمەنەكان و سەرجەم كارمەندانی نەخۆشخانە پشكنینیان بۆ دەكرێت، بەهۆی ئەو دكتۆرەی تووشبووە.