پڕۆژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کێشەی هەیە

0

شلێر سەعید

بریاربوو وەزارەتی كشتوكاڵ  ٥٠٠ هەزار تەن گەنم لە جووتیاران  بکڕێت ، لە ئێستا بەهۆی بارو دۆخی هەرێمی كوردستان پڕۆژەكە دوادەكەوێت بۆ ساڵی داهاتو.

 لە لێدوانێكی تایبەتدا، سەبارەت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران حوسێن حەمەکەریم گوتە بێژی وەزارەتی کشتوکاڵ بە  نوچەی ڕاگەیاند: یەک لە کارەکانمان لەسەرەتای دەست بەكاربونی كابینەی حكومەتی نوێوە یەك لەو پڕۆژانەی پێشكەشمان كرد ئەوەبوو، پڕۆژەیەکی ستراتیژیە  پەیوەستە با ئاسایشی خۆراکەوە، ئەویش  کڕینەوەی گەنمی جوتیاران بوو لەو بڕە زیادەی  دەمێنتەوە لە دوای کڕینی لەلایەن حکومەتی مەرکەزی، بەڵام بەهۆی ئەو بارو دۆخە ئەمساڵ پڕۆژەکە جێ بەجێ ناکرێ تا  ساڵی داهاتوو.

سەبارەت بە گلەیی جوتیاران لە  کەمی بڕی وەرگرتنی گەنم لەلایەن حکومەتی مەرکەزی،  گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ گوتی: ئێمە گفتوگۆمان لەگەڵ  حکومەتی عێراق کردوە کە بڕی   کڕینی  گەنمی جوتیاران زیاد بکات هاوشێوی جوتیارانی پارێگاکانی عێراق بێت، بەڵام بەداخەوە ئەوان گوتیان ئەو بڕەی دیاری کراوە سنوردارە.

ئاماژەی بەوەش کرد ئەم بڕەی بڕیای لەسەرردراوە  ۳۹۰٫۰۰۰تەنە کەبەسەر هەرچار پاێزگای هەرێمی کوردستان  دابەشکراوە بەنرخی پلەی یەکەم ۵٦۰ هازارە بۆتەنێک و ٤۸۰هەزار بۆپلە دوو و٤۲۰ هەزار دینار بۆ پلە سێ.

گوتە بێژی وەزارەتی كشتوكاڵ، ئاشکراشی کردكە بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بەدەستیان گەیشتووە، بڕی گەنم زیاترە لەچاو ساڵانی پێشوو،  پێشبینی دەكرێت كە زیاد لە دوو ملیۆن تەن ببێت .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com