نوچەنێت
بە تۆمەتی ئاشکراکردنی شوێنی فەرماندەی کوژراوی سوپای قودس، ئێران بڕیاری لەسێدارەدان بۆ هاووڵاتییەک دەردەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە ٩-٦-٢٠٢٠، گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند: هاوڵاتییەکی ئێرانی کە سیخوڕی دەزگای موسادە شوێنی قاسم سلێمانی ئاشکراکردووە.
غوڵام حوسێن ئیسماعیلی سزای ئەم کەسە ئاشکرادەکات و دەڵێت”دادگای باڵای ئێرانی سزای لەسێدارەدانی بەسەر مەحمود موسەویدا سەپاندووە و بەم نزیکانە سزاکە جێبەجێ دەکرێت”.
گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ”ئەو سیخوڕەی CIA و موساد“ شوێنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی بۆ ئەمریکییەکان ئاشکرا کردووە و ئەوانیش بۆردومانیان کرد و کوشتیان.