پارێزگاری هەولێر هۆکاری زیادبوونی کۆرۆنای خستەروو

0

نوچەنێت

پارێزگاری هەولێر دەڵیت: ئەگەر پابەندی رێنماییەکان نەبن، دۆخەکە خراپتر دەبێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە، ٩-٦-٢٠٢٠، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا. دۆخ و مەترسییەکانی هەڵکشانی رێژەی توشبوونی خەڵکی بە پەتای کۆرۆنا راگەیاند.

پارێزگاری هەولێر گوتی: لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای كۆرۆنا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خودی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان جددی بوو كە ژیانی هاووڵاتیان بپارێزرێ و بۆ ئەم مەبەستە خۆی چاودێریی شوێنەكانی كردووە و لە هەر كوێیەك قەرەباڵغی هەبووبێت، ئەوانی ئاگادار كردووەتەوە، بەڵام دواتر ئەم بابەتە تێکەڵی پرسی سیاسی کرا و دۆخەکەیان گەیاندە ئەو رێژەیەی ئێستا دەیبینین.

فرسەت سۆفی. هۆکاری هەڵکشانی رێژەی توشبوان بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە”خەڵکێک کە بەرپێی خۆشیان لێ دیارنییە، بە خەڵکیاند دەگوت، کۆرۆنا درۆیە، یان بۆئەوە کەرەنتین دەکرێن کە خۆپیشاندان نەکرێت. خەڵکیان تووشی بێباوەڕی کرد و گەیشتنیە ئەم دۆخەی کە قەزای بچوکی وەکو چۆن ٢٠ حاڵەتی لێ تۆماربکرێت”.

پارێزگاری هەولێر، بە راشکاوی دەڵێت” ئەگەر خەڵک پابەندی رێنماییەکان نەبن، ئەوا رۆژ بەرۆژ دۆخەکە خراپتر دەبێت، بە پێچەوانەوە”.

هاوکات وردەکارییەکانی رێکارەکانی خۆپارێزی لە پارێزگای هەولێر خستەروو” خۆپارێزی و رێوشوێنی توندو تۆڵمان راگەیاند، خودی حکومەت زیانی ماددی زۆری لە کەرەنتین بەرکەوتووە، لە پڕۆژەو بەرنامەکانمان بەردەوام دەبین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com