نوچەنێت
بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان دەڵێت: “چۆمان لە دۆخێکی مەترسیداردایە”.
ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە کوردستان لە هەڵکشاندایە، پێشتر دەڤەری باڵەکایەتی هیچ حاڵەتێکی لێ تۆمارنەکراوە. ئێستا ٢٠ تووشبووی لێ تۆمارکراوە.
٢٠ تووشبووەکە، لە سەنتەری قەزای چۆمان و ناحیەی حاجی ئۆمەرانن، منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و هەشت مانگ لەناو توشبووەکاندایە.
دکتۆر ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان دەڵێت”ناتوانین بڵێین سەرچاوەی نەخۆشییەکە کێیە، چونکە لەگەڵ شکاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، ژمارەیەکی زۆر گەشتیار روویان لەو ناوچەیە کرد.
بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان هۆشداریش دەدات: دەڤەری باڵەکایەتی زۆر هۆشیار بن و ترسێکتان هەبێت، چونکە ژمارەی تووشبوان زیاد دەبێت. چۆمان لە حاڵەتی مەترسیداردایە، لەبەرئەوەی بەرکەوتە هەیە، تووشبوو هەیە، کەسی بزریش هەن، نەخۆشەکان نیشانەشیان هەیە.