نوچەنێت
بەمەبستی تاوتوێکردنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پێشهاتەکان، دەستەی راوێژکاری پزیشکان کۆدەبنەوە.
بڕیارە سبەی چوارشەممە، ١٠-٦-٢٠٢٠، بەسەرپەرشتی دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستەی راوێژکاری پزیشکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆببنەوە.
کۆبوونەوەکە تایبەتە بە گرنگترین زانیاری و پێشهاتەکان لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ.