نوچەنێت
هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا و بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
ئەمڕۆ سێ شەممە، ٩-٦-٢٠٢٠، شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاند: درەنگانی شەوی رابردوو، مووشەکێک لەناو فڕۆکەخانەی بەغدا کەوتە خوارەوە و هیچ زیانێکی مرۆیی لێنەکەوتووەتەوە.
هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، مووشەکەکە لە ناوچەی عەرەب خوزەیر لە باشوری فڕۆکەخانەکەوە ئاراستە کراوە، هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکوتۆتەوە.