دەیان حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێر و سلێمانی راگەیێندرا

0

نوچە

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەنجامی پشكنینی 51 كەسی تر لە سلێمانی و 34 تووشبووی دیکە لە هەولێر ئەرێنی بووە.

دەرەنجامی نوێ ..

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای تووشبووان، پەنجا و یەك تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، بیست و دوو پیاو و بیست و سێ ئافرەت و دوو كوڕی گەنج و چوار منداڵ،حەڤدە تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پیشوون و سی و چوار تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.

سێ تووشبوو دانیشتووی وارماوە.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
چل و حەفت تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

هەروەها وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند سی و چوار تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، بیست و شەش پیاو و پێنج ئافرەت و سێ منداڵ، بیست و نۆ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و پێنج تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە.

توشبووەکانیش دانیشتووی ئەم شوێنانەن:

بیست تووشبوو دانیشتووی قەزای چۆمان.
سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کۆیە.
چوار تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی برایەتی لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی نازناز لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کوێستان لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی صلاح الدین لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی بەختیاری لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی شۆڕش لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی چوارچرا لە شاری ھەولێر.
یەك تووشبوو دانیشتووی کۆمەڵگای کانی قرژاڵە لە شاری ھەولێر.

وەزارەتی تەندروستی
8 حوزەیران 2020

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com