لە بارەی هەلیکۆپتەرەکەی ناوچەی شارباژێڕ روونکردنەوە دەدرێت

0

نەوزاد علی-سلێمانی

قایمقامی شارباژێر ڕایدەگەیەنێت، لایەنی پەیوەندیدار بەدوادا چوونیان کردووە بۆ ئەو هێلیکۆپتەرەی ئەمڕۆ بەسەر ناوچەکانی شارباژێڕ سوڕاوەتەوە.     

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ٨-٦-٢٠٢٠، لە سنووری قەزای شارباژێڕ کۆپتەرێکی نەناسراو بەنزمی بەسەر گوندەکانی ناوچەکەدا فڕیوە، دواتر ٤ مووشەکی ئاگرینی لە ناحیەی گاپیڵۆنی شارباژێڕ خستە خوارەوە، بەهۆیەوە ئاگر لە زەوی و زاری هاوڵاتییەکە بەربووە بەشێکی سوتاوە.        

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شاهۆ عوسمان، قایمقامی شارباژێڕ، سەبارەت بە کۆپتەرە نەناسراوەکەی شارباژێڕ، ڕایگەیاند “کۆپتەرەکە لە ئاراستەی دۆڵی جافایەتییەوە چووەتە ناوچەکە و لایەنی پەیوەندیداریش بەدواداچوونیان بۆ کردووە، هیچ موشەک بارانێک لە لایەن کۆپتەرەکەوە نەکراوە، هیچ حاڵەتێکی نامۆی ئەوتۆ نییە، بەڵکو ئەم کۆپتەرە لە هەرێمی کوردستان ڕێگە پێدراو بووە، چونکە لەخاکی وڵاتێکی دیکەوە نەهاتووە”.      

قایماقامی شارباژێر، گوتیشی “تەنها ئەوە بووە لەسەر ناحیەی گاپیڵۆن کەمێک لە خوار بەڕێوبەرایەتی ناحیەکەوە، کۆپتەرەکە چەند گولەیەکی فسفۆڕی هاویشتووە، کە بۆ مەبەستی کەشفکردن بەکار دەهێندرێت، بەدواداچوونی بۆ کراوە کراوە و ئاگادار کراوینەتەوە، کە ئەو شوێنە هیچ مەترسییەکی نییە”.  

سەبارەت بە زیانەکان، شاهۆ عوسمان، دەڵێت “هاویشتنی ئەو گوللە فسفۆڕانەش هیچ زیانێکی نەبووە تەنها ئەوە نەبێت یەکێک لە گوللە فسفۆڕەکان کەوتووەتە ناو زەوی و زاری هاوڵاتییەک، کە خۆیان لەو شوێنە بوون و بەشێکی زۆرکەمی زەوییەکە سوتاوە و دەستبەجێ ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە”.

قایماقامی شارباژێر، جەختیشیکردەوە “لایەنی پەیوەندیدار بەدواداچوونیان کردووە و دواتر ئەوان لێدوانی لە بارەوە دەدەن، کە ئەو فڕۆکەیە سەر بەچ شوێنێکە، بەڵام دڵنیام ئەم فڕۆکەیە سەر بەهیچ وڵاتێکی دەرەکی نەبووە، بەو پێیەی ئەو شوێنە نزیکە لەسنوورەوە، هەندێک پەیج و ئەکاونت باسیان لەوەکردووە کە گوایە ئەم فڕۆکەیە سەر بە وڵاتی تورکیایە، ئەمە دوورە لەڕاستی و فڕۆکە نەبووە کۆپتەر بووە”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com