نوچە-سپۆتنیک
سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ دەڵێت، لە ڕۆژی سێشەممە ٩-ی جون، کەرەنتینە لە سەر شارەکە هەڵدەگیرێت.
سێرگی سابیانین، سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ، ئەمڕۆ دووشەممە ٨-ی جون ڕایگەیاند: کەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆ لە سەر مۆسکۆ هەڵدەگیرێ و ژیانی ئاسایی لەم شارە دەستپێدەکاتەوە.
بە گوتەی سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ، ڕێژەی تووشبوونی دانیشتوانی شارەکە بە پەتای کۆرۆنا بە ئارامی و بەرەبەرە کەم دەبێتەوە.
ڕوسیا لە ماوەی ڕابردوودا بە رێژەیەکی بەرچاو، حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمار کراوە و لە ئێستادا سابیانین، موژدەی دەستپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی دەدات بە دانیشتوانی پایتەختی ئەم وڵاتە.