نوچە-شەفەق نیوز
ماتیو تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، لە گەڵ فواد حوسێن، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی عێراق کۆبووەوە.
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندووە، لە دیداری نێوان تولەر و فواد حوسێن، دوو لایەن سەبارەت بە کۆمەڵێک پرسی پەیوەندیدار بە واشنتۆن و بەغدا گفتوگۆیان کردووە.
تولەر لەم دیدارەدا هەروەها پیرۆزبایی هەڵبژێرانی فواد حوسێنی کردووە بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق.
بە گوتەی سەحاف، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی عێراقی لەم دیدارەدا ئامادەیی بەغدای بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ ستراتیژیەکانی نێوان بەغدا و ئەمریکا دەربڕێوە.
فواد حوسێن، بە تولەری گوتووە، ئەم گفتوگۆیانە دەورێکی کاریگەریان لە سەر ئەولەوییەتەکانی بەغدا و واشنتۆن دەبێت و یارمەتی بەهێز بوونی پەیوەندیەکانی دوو وڵات دەکات.