نوچە-ڕۆیتەرز
وزیری بەرگری ئەڵمانیا، لە بارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سەر خاکی وڵاتەکەی ڕوونکردنەوە دەدات.
بە گوتەی ئانگرێت کرامپ کارنباوەر، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا، پێنتاگۆن تاکوو ئێستا کشانەوەی هێزەکانی لە ئەڵمانیا پشتڕاست نەکردۆتەوە.
بە گوتەی ئانگرێت کرامپ کارنباوەر، ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سەر خاکی ئەڵمانیا لە بەرژەوەندی ئەم وڵاتە و ئاسایشی گشتی ناتۆ و خودی ئەمریکایە.
ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری ئەڵمانیا لە کاتێکدایە، کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، رێکەوتی ٥-ی جون بڕیاری کشانەوەی ٩ هەزار و پێنج سەد سەربازی وڵاتەکەی لە خاکی ئەڵمانیا دابوو.