ئەسعەد مورادی
لەگەڵ سەرهەڵدانى پەتاى کۆرۆنا و لێکەوتە ئابوورییەکانی، مشتومڕ لەسەر داهاتووى دۆخى دارایی عێراقیش دروستبووە. جیا لە قەیرانەکان قەرزە کەڵەکە بووەکانی سەر ئەم وڵاتە تەنگی بە عێراق هەڵچنیوە.
بەشێکی زۆر لە قەرزەکانی عێراق کۆنە و لە ئێستادا بهبڕی (41) ملیار دۆلار قهرزاری وڵاتانی كهنداوه، كه ڕژێمی پێشوی عێراق به سهرۆكایهتیی سهدام حسێن قهرزی كردووه، ئهمه جگه له قهرزی یانهی دهوڵهتانی ئهندام له یانهی پاریس كه بڕهكهی نۆ ملیار دۆلاره. بهوهش قهرزی عێراق نزیك بوهتهوه له هێڵی سوور بهو پێیهی كه گهیشتووهته ئاستی (55%)ی كۆی بهرههمی ناوخۆیی.
له ساڵی (2014)دا عێراق ڕووبهڕووی قهیرانێكی دارایی بوهوه، جگه لهوهی كه حكومهت یهك لهسهر سێی خاكی وڵاتی لهدهست دهرچوو بههۆی هێرش و پهلامارهكانی داعشهوه، ههروهها خهرجی بهكارخستنیش له بهرزبونهوهدا بوو، ئهمهش وایكرد عێراق پهنا بهرێت بۆ قهرزی دهرهكی و ناوخۆیی ئهویش لهپێناو پڕكردنهوهی كورتهێنان له بودجهكهی و، دابینكردنی خهرجی شهڕی داعش.
بهو هۆیهوه له ئێستادا قهرزه دهرهكییهكانی عێراق بهپێی داتاكانی سندوقی دراوی نێودهوڵهتی، بریتییه له (83) ملیار و (300) ملیۆن دۆلار كه كرێی كاركردنی كۆمپانیا بیانییهكانی بواری ووزه و، ههروهها پارهی كڕینی كارهبا و غاز له ئێران لهخۆ دهگرێت، هاوكات بڕی قهرزه ناوخۆییهكانیش بریتییه له (40) ملیار دۆلار كه زۆربهیان قهرزی بانكی ناوهندی و بانكه حكومییهكانی ڕافیدهین و ڕهشید و بانكی عێراقی بۆ بازرگانی و دهستهی خانهنشینیی نیشتمانین.
باسم جهمیل ئهنتوان، جێگری سهرۆكی كۆمهڵهی ئابوریناسانی عێراق ڕایگهیاندووه، كێشهی عێراق بریتییه له لاوازی سیستهمی چاودێریی، له (2003)وه تاوهكو ئێستا ئهو پارهیەی دێته وڵاتهوه به چهندین تریلیۆن دۆلار دهخهمڵێنرێت، كه ئهوهش بهسه بۆ بنیاتنانی دهوڵهت و پێویست به هیچ قهرزێكی دهرهكی و ناوخۆیی ناكات.
گوتیشی: كێشهیهكی تری پهیوهست به قهرزهكانی عێراق، بریتییه له گهندهڵیی دارایی و كارگێڕیی، بهشێك لهو قهرزانه تایبهت دهكرێت به پشتیوانیكردنی بودجهی دارایی، ئهویش لهپێناو دابینكردنی موچهی كارمهندان و خهرجییه گشتییهكان، ئهمه له كاتێكدایە، كه چهندین پڕۆژهی وهستاو بوونیان ههیه و له ماڵ و دارایی گشتیش پارهی ئهو پڕۆژانه تهرخان دهكرێت.
چاودێران پێیانوایە، بەبێ ئەنجامدانى چاکسازى هیچ گرەنتیەک بۆ دۆخى دارایی عێراق نییە و ئەمڕۆش نەبێ لەکاتێکى دیکەدا گەندەڵى و بەهەدەردان دەبێتە هەڕەشەیەکى راستەقینە لەسەر دۆخى دارایی عێراق، بۆیە دەکرێت بەرپرسانى وڵات بە ئەنجامدانى چاکسازى خۆیان لە دەستکاریکردنى موچەى فەرمانبەران بەدور بگرن و دۆخى داراییش بپارێزن.
رۆژى سێشەمەى رابردوو 2-ی مانگ، لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق گفتوگۆى لەبارەى پێویستى دابینکردنى موچەى فەرمانبەران کرد بۆ چەند مانگى داهاتووى ئەمساڵ. ئەحمەد حاجى رەشید پەرلەمانتارى کورد لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق دۆخى دارایی عێراق بە باش دەبینێت و پێىوایە؛ “هێشتا زوە باس لە کورتهێنان لە بودجەى گشتیدا بکرێت”.
لە لێدوانێکیدا بۆ (سۆمەریە نیوز)، ئەحمەد حاجى رەشید رایگەیاند “لە ئێستادا باسکردن لە کورتهێنان لەبودجەى گشتیدا لەجێى خۆیدا نیە و هێشتا زوە هەر قسەیەک دەربارەى کورتهێنانى بودجە، بکرێت”
ئەو لەبارەى موچەى فەرمانبەرانیشەوە دڵنیایى داوە و دەڵێت: “موچەى فەرمانبەران پارێزراوە تەنانەت ئەگەر نرخى نەوت بۆ کەمتر لە (30) دۆلاریش دابەزێت”.
پێشنیازی کەمکردنەوەی موچە و دەرماڵەی فەرمانبەران و پلەباڵاکان لە عێراق
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لیژنەی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق رایگەیاند، چەند پێشنیازێک بۆ کەمکردنەوەی موچە و دەرماڵەی پلەباڵاکان، فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ ئەنجومەنی وەزیران ئامادەکراوە، تا لە بودجەدا جێگیربکرێن، بە گوێرەی پێشنیازەکەش 25%ی موچەی فەرمانبەران لە چوارچێوەی پاشەکەوتی ناچاریدا دەبڕدرێت.
ئەو سەرچاوەیە بە تۆڕی هەواڵی عێراق (واع)-ی راگەیاندووە، عادل عەبدولمەدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر لەگەڵ لیژنەی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق کۆبوەتەوە، لە کۆبونەوکەدا پێشنیاز بۆ ئەنجومەنی وەزیران کراوە بەرزترین موچەی فەرمانبەری دەوڵەت بۆ پێنج ملیۆن دینار کەمبکرێتەوە، بەرزترین موچەی خانەنشینیش لە چوار ملیۆن دینار تێپەڕنەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێکی دیکە لە پێشنیازەکان کەمکردنەوەی دەرماڵەی پلەتایبەتەکان و فەرمانبەرانی پلەباڵایە بە رێژەی 75%، هەروەها کەمکردنەوەی دەرماڵەی موچەخۆران بە گوێرەی ئەو موچەیەی لە ئێستادا وەریدەگرێت تا رێژەی 50% کەمدەکرێتەوە.
گەندەڵى وەک خۆرەى ئابوورى
جگە لە کێشەى دابەزینى نرخى نەوت و پەتاى کۆرۆنا هەمیشە دارایی عێراق لەبەردەم کێشەیەکى دیکەشدا بووە ئەویش گرفتى گەندەڵى و بەهەدەردان بووە، بۆیە هەمیشە چاکسازى پێویستیەک بووە بۆ رزگارکردنى دۆخى دارایی.
لە چەند رۆژى رابردوودا حکومەتى عێراق بریارى بڕینى چەند جۆر موچە دەرکرد، کە وەک شێوەیەک لە شێوەکانى بەهەدەردان تەماشا دەکرا وەک موچە و ئیمتیازاتى (رەفحا) بەڵام لیژنەى دارایی ئەنجومەنى نوێنەران رەخنە لەو بڕیارەى حکومەتى عێراق دەگرێت و پێىوایە موچە بەیاسا رێکخراوە بۆیە لەرێگەى بریارەوە هەڵناوەشێتەوە، بەڵکو دەبێت لە رێگەى هەموارکردنى یاساوە ببردرێت ، یان دەستکارى بکرێت.
تێڕوانینەکە لە نێوان ئەنجومەنى وەزیران و پەرلەماندا جیاوازە
ئەگەرچى بە شێوەیەکى گشتى لێدوانەکان لە پەرلەمانى عێراقەوە دڵنیایی دەدەن لە دۆخى دارایی، بەڵام ئەم تێڕوانینە لەناو حکومەتدا بەم شێوەیە نیە و بەرپرسانى حکومى چەندین جار هۆشداریان داوە لە ئەگەرى خراپبونى دۆخى دارایی و بۆ ئەم مەبەستەش باس لە پرۆسەى چاکسازى دارایی دەکرێت و چەند بڕیارێکیشان لەو چوارچێوەیەدا دەرکردوە.
لەچەند مانگى رابردودا رۆژنامەى نیۆیۆرک تایمزى ئەمریکى لە راپۆرتێکدا تیشکى خستە سەر خراپى دۆخى دارایی عێراق و نووسی: دۆخى دارایی عێراق بەرەو خراپى دەڕوات، بەڵام هیچ بەرپرسێکى عێراق جورئەت ناکەن راستەیەکان بەخەڵک بڵێن.
هاوکات لیژنەى دارایی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق، هەمو جۆرە بڕین و کەمکردنەوەیەک لە موچەى فەرمانبەراندا بەبێ هەموارکردنەوەى یاسایی بە دوور دەزانێت، چاوەڕێش دەکات رەشنوسى بودجەى 2020، بەم زوانە بگاتە پەرلەمان، بەڵام سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیران بە سۆمەریە نیوزى راگەیاندووە “رەشنوسى بودجە بەم زوانە ناگاتە پەرلەمان”.
لیژنەى دارایی، کە جەخت لە دابینکردنى موچەى فەرمانبەران دەکاتەوە، پێىوایە عێراق جگە لە نەوت سەرچاوەى دارایی دیکەى هەیە، کە دەتوانرێت لە کاتى دابەزینى نرخى نەوت و کورتهێنان لە بودجەدا بۆ دابینکردنى موچە پشتیان پێببەسترێت، لەو سەرچاوانەش داهاتى خاڵە سنوریەکان و گومرگ، لەمەشدا باس لە خاڵە سنورەیەکانى هەرێمى کوردستانیش کراوە.
خەرجییەکانى بودجەى بەکاربردن زیادى کردووە
پێشتر لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامە سەباح ئەندامێکى لیژنەى دارایی رایگەیاندبوو “موچەى فەرمانبەران لەساڵى رابردوودا (38) ترلیۆن دینار بووە، بەڵام ئەمساڵ لە (52) ترلیۆن دینار تێپەڕ دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا لیژنەى دارایی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق راى وایە ئەگەرچى ژمارەى فەرمانبەران زۆر زیادى کردووە، بەڵام لەبەر ئەوەى فەرمانبەران بۆ ژیانى رۆژانەیان پشت بە موچە دەبەستن بۆیە ناکرێت دەستکارى موچە بکرێت.
راوێژکارێکى دارایی لە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق رایدەگەیەنێت، خەرجیەکانى حکومەت لە ئەمساڵدا (40) ترلیۆن دینار زیادى کردووە، بەراورد بە ساڵى رابردوو، زۆربەى ئەو خەرجیەش لە موچەدا زیادى کردووە.
مەزهەر محەمەد دەڵێت: ئەو گرفتە داراییەى عێراق پیایدا تیپەڕ دەبێت سەختە و ئاسایی نییە، خەرجیە گشتیەکان زیادى کردووە و زیادبوونى موچەى فەرمانبەرانیش یەکێکە لە هۆکارەکانى کورتهێنانى بودجە.
ئەو راوێژکارە دەڵێت: جیاوازى نێوان موچەى ئەمساڵ و ساڵى رابردوو (40) ترلیۆن دینارە، ئەمەش بەهۆى دامەزراندنى نوێ و گەڕاندنەوەى خەڵکێکى زۆر بۆ سەر وەزیفەى گشتى.
چاودێران پێیانوایە نرخى نەوت بەرزبێتەوە یاخود دابەزێت، ئەوا ئەوە هیچ لەو راستیە ناگۆڕێت، کە عێراق دەبێت دەست بە چاکسازى دارایی بکات و سەرچاوە جۆراوجۆرەکانى بەهەدەردانى بودجەى گشتى، وشک بکات، بەبێ ئەم چاکسازیانە نەک عێراق، بەڵکو هیچ وڵاتێک ناتوانێت لەداهاتوى دارایی خۆى دڵنیا بێت.
عێراق دەبێت پابەندبێت بە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان
د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لەبارەی کاریگەرییەکانی دابەزینی نرخی نەوت لەسەر دارایی عێراق، تایبەت بە نوچەی رایگەیاند “عێراق لە بودجە بە رێژەی 93٪ پشت بە نەوت دەبەستێت، داهاتە نا نەوتییەکانیش کەمە و هەمووی ناگاتە حکومەت، بۆیە هەر گۆڕانکارییەک لە نرخی نەوت رووبدات، داهاتی عێراق کەم دەبێتەوە”.
بە گوتەی ئەحمەد سەفار لەگەڵ دابەزینی یەک دۆلار لە نرخی نەوت، “عێراق رۆژانە 3.5 ملیۆن دۆلار زەرەردەکات”.
ئەحمەد سەفار: ئەو قەیرانەی دروستبووە، قەیرانێکی کاتییە
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، عێراق لە بودجەی 2020 “52 بۆ 57 ترلیۆن دینار کورتهێنانی دەبێت، ئەگەر نرخی نەوت بەو شێوەیە دابەزێت، ئەوا کورتهێنانەکە دوو ئەوەندە دەبێت و پێشبینی دەکرێت کورتهێنانی بودجەی عێراق بگاتە 70 بۆ 80 ملیار دۆلار”.
سەبارەت مامەڵەی حکومەتی عێراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەو قەیرانە و دابەزینی نرخی نەوت، ئەحمەد سەفار، دەڵێت “حکومەتی عێراق دەبێت پابەندبێت بە ناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان کە یەک لەسەر 12یە بەپێی یاسای بودجەی 2019، عێراق چۆن مووچەی فەرمانبەرانی خۆی دەدات، دەبێت بە هەمان شێوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بنێرێت، کە مانگانە 453 ملیار دینارە. هەر کاتێک عێراق نەیتوانی مووچەی فەرمانبەرەکانی خۆی بدات، ئەوکات رەنگە کارتێکردنێکی نێگەتیڤ لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دروست ببێت”.
ئەحمەد سەفار پێیوایە ئەو قەیرانە دروستبووە “قەیرانێکی کاتییە، چارەسەری دەکرێت. بەڵام لە هەموو حاڵەتێک دەبێت ئێمە هەم لە هەرێمی کوردستان و هەم لە عێراق ئامادەکاری بۆ بکەین، ئەگەر دۆخەکە هەر بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێ، حکومەتی عێراق بە درێژایی ساڵێک دەتوانێ مووچەی فەرمانبەرانی خۆی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دابین بکات، بەو نرخەی ئێستای نەوت بەبێ ئەوەی بچێت دەستکاری یەدەگی بانکی ناوەندی بکات”.
لەهەرێم موچەی فەرمانبەرانی راستەقینە، کە بە یاسا رێکخراوە دەستکاری ناکرێت
دانا عبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم بە سایتی (سبەی) راگەیاندووە، موچەی فەرمانبەرانی راستەقینە کە بە یاسا رێکخراوە دەستکاری ناکرێت و پارێزراو دەبێت. ڕاشیگەیاندوە، موچەی ئەو کەسانە دەبڕێت و دەستکاری دەکرێت، کە بە نایاسایی موچەیان وەرگرتووە یان خانەنشین کراون.
دانا عەبدولکەریم ئاماژەی بەوەشکردووە، یاسای چاکسازی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەوانەشی کە یاساکە دەیانگرێتەوە، ئەو کەسانەن کە بە ناشایستەیی پلەی سەربازی و ئیدارییان پێدراوە یان خانەنشین کراون، یان بەدەر لە یاسا موچەیەک زیاتریان هەیە.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە ئاشکراشیکردوە، بەپێی رێکەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان پێویستە ئەم کابینەیە کابینەی چاکسازی بێت.
هەروەها بەپێی رێکەوتنەکە ئاماژە بە دوو ماددەی چاکسازی کراوە یەکەمیان رێکخستنەوەی موچە و دەرماڵە و بڕینی موچەی نایاسایی و رێکخستنەوەی لیستی موچەخۆران، هاوکات،چاکسازیکردن لە سیستەمی سیاسی و ئیداریی و دارایی بۆ ئەو مەبەستەش ئەنجومەنێکی چاکسازی دروست دەکرێت.
سەرچاوەکان:
١_ https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=96826&babet=8&relat=1024