نوچە
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەڵگەیان هەیە، کە خەڵک بە قاچاغ هێندراوەتەوە، تاوەکوو هاوڵاتیان تووشی پەتای کۆرۆنا بکرێن و سەرەنجامیش کارەساتی گەورە بکەوێتەوە و حکومەت تۆمەتبار بکرێت.
ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە میانی دیدارێکیدا لەگەڵ بەشی کوردی ”دەنگی ئەمریکا” رایگەیاندووە، پێمان سه‌یره، كه پێشتر ژماره‌ی تووشبووان له هه‌رێمی كوردستان به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردران، خه‌ڵك له ژووره‌كان دانیشتبوون، به‌وپه‌ڕی قه‌ناعه‌تیشه‌وه خۆیان ده‌پاراست، ئێستا به‌داخه‌وه ژماره‌كان هێنده زۆر بوون له هه‌زار تێپه‌ڕی كردووه، ڕۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆرتری له‌ده‌ستدانی ئازیزانی خۆمان ده‌بینین، كه‌چی له شه‌قام و كوچه و كۆڵان و شوێنه‌كان، نه بای دیوه و نه باران. من به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم چه‌ند ڕۆژێكیتر به‌و جۆره بڕوات، ماڵێك، بنه‌ماڵه‌یه‌ك له كوردستان نامێنێت، كه كه‌سێكی تووشبووی نه‌بێت، به دڵنیاییشه‌وه ڕۆژانه مه‌رگی ئازیزانی خۆمان ده‌بینین، بۆیه ئه‌و جۆرانه بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی ته‌نها حكومه‌ت ناشرین بكه‌ن و بیریان له گه‌ل نه‌كرده‌وە.
ئومید خۆشناو ڕوونیشی کردەوە، کە کۆمەڵێک کەس لە پێناو ناشرینکردنی حکومەت و بە سیاسی‌کردنی بابەتەکە، نابەرپرسانە بەرامبەر بە پەتای کۆرۆنا هەڵسوکەوتیان کردووە و بوونەتە هۆی ساردكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له خۆپارێزی.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاشکرای کردووە، کە ”ڕێوشوێنه‌كان گیرابوونه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هاتوچۆ نەبێت، به‌داخه‌وه له سنوورەکان به قاچاغ خه‌ڵك داخڵی كوردستان كران. به‌داخه‌وه خه‌ڵكیش له ده‌ره‌وه گه‌ڕایه‌وه و كەره‌نتین نه‌كرا، ئەمە بووه هۆكاری تێكه‌ڵ بوونی هه‌موو چین و توێژه‌كان و ئه‌وه‌ی لێدروستبوو، ئێمه پێمانوایه ته‌نها له پێناو ناشیرینكردنی حكومه‌ت و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كاره كراوە، كه دواجار گه‌لی كوردستان باجه‌كه‌ی دا، چاوه‌ڕوانی ئەوەش ده‌كه‌ین ئه‌و كاره‌ساته‌ی، كه به‌سه‌ر گه‌لی ئێمه‌دا هاتووە، زیاد ببێت، لە کاتێکدا ئه‌گه‌ر خۆپارێزییه‌كانی سه‌ره‌تای ڕێ و شوێنه‌كانمان بگرتایه به‌ر و به‌رده‌وام بووینایه، هیچ ده‌روازه‌یه‌ك نه‌مابوو كۆرۆنا له ده‌ره‌وه بتواندرێت بێته ناو هه‌رێمی كوردستان”.
خۆشناو دووپاتیشی کردووەتەوە، کە ئەوان بەڵگەیان لەبارەی بەقاچاغ هێنانەوەی خەڵک هەیە و نەیشاردووەتەوە، کە ئەوانەی ئەم کارەیان کردووە و خەڵکیان لە خۆپارێزی سارد کردووەتەوە، لە ئێستاوە خۆیان بۆ دوای سێ مانگی دیکە ئامادە کردووە، تاوەکوو بابەتەکە بخەنە ئەستۆی حکومەت و تۆمەتەکە بدەنە پاڵ حکومەت.