نوچە
لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی كوردستانیش داوا ده‌كات رۆژانه له كاتێكی دیاریكراودا ئاماری تووشبووان و قوربانیانی ڤایرۆسه‌كه رابگه‌یه‌ندرێت.
ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبوه‌ته‌وه و له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له هاوڵاتیان ده‌كات پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه داوا له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكرێت ئاماره‌كانی كۆرۆنا له‌كاتێكی دیاریكراودا بڵاوبكرێنه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه مه‌ترسییه‌كانی په‌تای كۆرۆنا بووه و جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه، په‌تای كۆرۆنا مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه و پێویسته به هه‌موولایه‌ك هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی خۆپارێزی بده‌ن و هه‌موولایه‌كیش دڵنیابكرێنه‌وه، له‌وه‌ی بابه‌ته‌كه به سیاسی نه‌كرێت و به‌رپرسانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و به‌جێبه‌جێكردنی رێككاره‌كان مه‌ترسییه‌كانی ئه‌م په‌تایه تێپه‌ڕێندرێت.