سەندیکای پزیشکان باس لە تاکە رێگای تەشەنەنەکردنی کۆرۆنا دەکات

0

نوچەنێت

سەرۆكی سەندیكای پزیشكانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، نەخۆشیی كۆرۆنا پەتایەكی جیھانییە و پێویستە خەڵك پابەندی رێنماییەكان بێت و خۆیان بپارێزن، چونكە تاكە چارەسەر بۆ تەشەنەنەكردنی ئەو نەخۆشییە، خۆپارێزی و پابەندبوونی ھاووڵاتیانە بە رێنماییەكان.

د. باساك بەرزنجی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند”تاكە چارەسەر بۆ رێگریكردن لە تەشەنەكردنی نەخۆشیی كۆرۆنا، خۆپارێزییە، ئەگەر خۆپارێزی نەبێت تەشەنەكردن بەردەوام دەبێت و ئەوانەی كە بڕواش بەو نەخۆشییە ناكەن، فێڵ لە خۆیان دەكەن، ئەگەر نا ئەو نەخۆشییە تەنھا لە ھەرێمی كوردستان نییە و لە ھەموو جیھان بوونی ھەیە، بۆیە پێویستە ھاووڵاتیان پابەندی رێنماییەكان بن و خۆیان بپارێزن بۆ ئەوەی نەخۆشییەكە زیاتر تەشەنە نەكات”.

بەرزنجی گوتیشی: “ئێستا كاتی مانگرتنی بەشێك لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی نییە، راستە قەیرانی دارایی ھەیە، بەڵام كۆنتڕۆڵكردنی ئەو نەخۆشییە زۆر لە مووچە گرنگترە، چونكە ناكرێت ژیانی خەڵك بكەوێتە مەترسی بە ھۆی مانگرتنەوە، بۆیە كاتی مانگرتن نییە و پێویستە بەردەوام بن لە كاری خۆیان”.

دەشڵێ، ھەوڵی بەردەوام ھەیە بۆ ئەوەی دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت حكومەت مووچە دابەش بكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com