توشبوونی ١٢ کەسیتر راگەیێندرا

0

نوچەنێت

وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان، تووشبونی ١٢ کەسیتری بە پەتای کۆرۆنا راگەیاند.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، نۆ پیاو و دوو ئافرەت و کچێکی گەنج، ھەموو تووشبووەکان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.

یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری/ کوڵەجۆلە

چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری/ گەڕەکی نەورۆز

سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی شەھیدان

یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی ڕاپەڕین

سێ تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار/ گەڕەکی بنگرد

وەزارەتی تەندروستی ٨ حوزەیران ٢٠٢٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com