لە هەولێر ١٥١ شوێن سزادەدرێن

0

نوچەنێت

ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێررایگەیاند: بەهۆی  پابەند نەبوونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ٥١ شوێن داخران.

پێشتر پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، دوای هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ، هەر کەس و شوێنێ کە پابەندی رێنماییەکانی خۆپاراستن نەبێت سزادەدرێت. بەکارهێنانی ماسک و دەستکێس، هەبوونی جێڵی پاککردنەوەو دروست نەکردنی قەرەباڵخی لە چوارچێوەی رێنماییەکاندان.

بەپێی هەواڵێک لە ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر، لیژنەکانی چاودێری و تەندروستی دوای بەدواداچون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان و بەهۆی پابەندنەبونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە سنوری پارێزگای هەولێر ١٥١ شوێن سزادراون.

هاوکات داوا لە سەرجەم دوکان و بازاڕ و ئەو شوێنانەی کە بۆ خزمەتی هاوڵاتییان کراوەن دەکەن، پابەندبن بە ڕینماییە تەندروستییەکان و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەستکێش و دەمامک ببەستن، تا لە پێناو پارێزگاری لە تەندروستی گشتی دوچاری سزادان و داخستنی شوێنەکانیان نەبنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com