ئێران هەر جۆرە دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکا رەتدەکاتەوە

0

نوچە-ئاژانسەکان

گوتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، رۆژی یەکشەممە ٧-ی جون، ئەنجامدانی هەر جۆرە دانوستان و گفتوگۆیەک لە نێوان تاران و واشنتۆن ڕەتدەکاتەوە.

ئەم روونکردنەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوای ئەوەی دێ، کە بەندکراوێکی ئەمریکی لە لایەن ئێرانەوە ئازاد کراو و دواتر ئەو گومانەی لای چاودێران و میدیاکان دروست کرد ،کە ئەم بڕیارە لە سەر بنەمای گفتوگۆی ژێربەژێری تاران و واشنتۆن درابێت.

سەید عەباس موسەوی، لە بارەی لێدوانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ویستی واشنتۆن، سەبارەت بە ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران، گوتی: دیواری بێ متمانەیی ئێستاش لە نێوان ئێران و ئەمریکا بوونی هەیە و هیچ جۆرە دانوستانێک لە نێوان ئەم دوو وڵاتە ئەنجام نەدراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com