نوچە-شەفەق نیوز
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئەمڕۆ یەکشەممە ٧-ی جون، نامایەەکی ئاراستەی هاوتا عێراقیەکەی کرد.
دەوڵەتی عێراق لە بەیانێکدا ڕایگەیاند: مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، نامەیەکی فەرمی لە لایەن بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاوە پێ گەیشتووە.
ئەم نامە فەرمیەی جۆنسۆن، لەلایەن باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا، ڕادەستی مستەفا کازمی کراوە.
جۆنسۆن لەم نامەیەدا، پشتگیری وڵاتەکەی بۆ عێراق و هاوکاریەکانی دوو لایەن خستۆتەڕوو.
وردەکاری زیاتر لەبارەی ناوەڕۆکی ئەم نامەیەی جۆنسۆن بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڵاو نەبۆتەوە.