نەوزاد عەلی-سلێمانی
فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، تائێستا بەفەرمی داوا نەکراوە کەهێزی پێشمەرگە بەشداری بکات لە ئۆپەراسیۆنەکانی داهاتووی عێراق دژ بەچەکدارانی داعش.
لە هەفتەی ڕابردوودا سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە هاوبەشی و بەسەر پەرشتی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان دژی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی کەرکوک ئەنجامدا، ئۆپەراسیۆنەکە بەبێ بەشداری هێزی پێشمەرگە بەڕێوەچوو، لەئەنجامدا ئۆپەراسیۆنەکە شکستی هێنا.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، لیوا زریان شێخ وەستانی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکانی قەرەچووغ و گەرمیان، لە بارەی بەشداری پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش، ڕایگەیاند: تائێستا هیچ شتێکی فەرمی لە لایەن حکومەتی عێراقەوە نییە، بۆ بەشداری پێکردنی هێزی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەکانی داهاتووی سوپای عێراق بۆسەر چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیداراەی هەرێم.
ئەوە فەرماندەییەی هێزی پێشمەرگە جەختیشیکردەوە”ئەوەی ئێستا باسدەکرێت گوایە دواکراوە هێزی پێشمەرگە بەشداری پێبکرێت، تەنها قسەیە و نەبووەتە شتێکی فەرمی”.