وەزیرانی دەرەوە گفتۆگۆیان ئەنجام دا

0

نوچە-پێگەی وەزراتی دەەروەی ئێران

هەر یەک لە وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەبارەت بە پرسە گرنگەکانی نێوان دوو وڵات گفتگۆیان ئەنجام دا.

پێگەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وێڕای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاند: محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، پەیوەندی بە فواد حوسێن، هاوتا عێراقیەکەیەوە کردووە.

لەم پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا، زەریف بەبۆنەی هەڵبژێرانی فواد حوسێن، بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە، پیرۆزبایی لە ناوبراو کردووە.

دوو لایەن هەروەها سەبارەت بە پەرەپێدان بە پەیوەندی و هاوکاریەکانی تاران و بەغدا، ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کردووە.

ڕۆژی ڕابردوو، ٦-ی جون، فواد حوسێن دەنگی متمانەی بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق بەدەستهێنا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com