پەیامی بارزانی له‌باره‌ی بڕیاردان له‌ ریفراندۆم

0

نوچە

سه‌رۆك بارزانی، په‌یامێكی له‌ ساڵیادی ده‌ركردنی بڕیاری ریفراندۆم بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، ئەم بڕیارە دەستكەوتێكی گرانبەها بوو بۆ هەموو هاوڵاتیانی كوردستان و شانازییش بۆ هەموو ئەو لایەنانەی كە بەشدار بوون لە دەركردنی ئەو بڕیارە و لێشی پەشیمان نەبوونەوە.

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ئەمڕۆ یادی ڕۆژێكی مێژووییە لە ژیانی سیاسیی گەلی كوردستان.
لە 7ـی حوزەیرانی 2017ـدا لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بە كۆدەنگی بڕیاریان لەسەر ڕیفراندۆم دا بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بتوانێ لە ڕێگەیەكی ئاشتییانە دەنگ و ویستی خۆی بە جیهانیان بگەیێنێت.

ئەم بڕیارە دەستكەوتێكی گرانبەها بوو بۆ هەموو هاووڵاتیانی كوردستان و شانازییش بۆ هەموو ئەو لایەنانەی كە بەشدار بوون لە دەركردنی ئەو بڕیارە و لێشی پەشیمان نەبوونەوە.

لەم یادەدا پێزانینم بۆ ڕۆڵ و ماندووبوونی سەرجەم تێكۆشەر و ئازادیخواز و نیشتیمانپەروەرانی كوردستان هەیە و، هەزاران سڵاو لە ڕۆحی پاكی شەهیدانی كوردستان و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.

مسعود بارزانی
۷ـی٦ـی۲٠۲٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com