نوچە-بغداد الیوم
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، فواد حوسێن بە فەرمی کاروباری خۆی لە پۆستی وەزارەتی دەرەوە دەستپێکرد.
لە بەیانی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووە: لە رێوڕەسمێکدا لە بینای وەزارەتی دەرەوە، فواد حوسێن بە فەرمی دەستی بەکاروباری خۆی کرد. ئەم رێوڕەسمە بە ئامادەبوونی محەممەد عەلی حەکیم، وەزیری پێشووی عێراق بەڕێوەچوو.
فواد حوسێن، سپاسی هەوڵ و ماندووبوونی وەزیری پێشووی عێراق کرد و بەڵێنی دا، کە خزمەت بە عێراق و سیاسەتی دەرەوە و دەزگای دیپلۆماسی ئەم وڵاتە بکات.
وەزیری دەرەوەی عێراق، وەک یەکەمین هەڵوێستی فەرمی خۆی، جەختی کردە سەر گرێدانی پەیوەندی دۆستانەی بەغدا و وڵاتانی دراوسێ.