بەرپرسێکی یەکێتی بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

0

نوچە

کارگێڕی مەڵبەندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ (یەکشەممە 7-6-2020)، مەڵبەندی 12-ی چەمچەماڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، فوئاد حەمەخان، کارگێڕی مەڵبەندەکە “ئەمڕۆ بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا”.

فوئاد حەمە خان، لەدایکبووی ساڵی 1972 بوو، جگە لە کاروباری حیزبی، هونەرمەند‌ و شانۆكارێكی دیاری چەمچەماڵ بوو و سەرۆكی تیپی شانۆیی (سپی حەسار) بوو.

ماوەیەكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببوو، چەند رۆژێك لەمەوبەر بەهۆی خراپیی رەوشی تەندروستی لە نەخۆشخانەی ئاسوودەی چەمچەماڵەوە گوازرایەوە سلێمانی و ئەمڕۆ بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

تەنیا ئەمڕۆ لە پارێزگای سلێمانی چوار تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، کە پیاوێک و سێ ژنن و کارگێڕەکەی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی یەکێکە لەوان. 20 تووشبووی دیکەش هەر لە سلێمانی دۆخیان ناجێگیرە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com