نوچەنێت
پزیشكێك پەیامێك بۆهاونیشتمانیان بڵاو دەكاتەوەو دەڵێت: بارودۆخی تەندروستی سلێمانی مەترسیدارە.
پسپۆری هەناو وبەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی ، کە لە ئێستادا کراوەتە شوێنی چارەسەرکردنی توشبوانی کۆرۆنا، پەیامێک بڵاودەکاتەوەو داوای خۆپارێزی دەکات.
پەیامێک لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتیەوە:
وەزعی تەندروستی سلێمانی زۆر مەترسیدارە، تکایە خۆتان بپارێزن.
ڕۆژانە چەندین نەخۆش داخل ئەکرێن لە خەستەخانەکانی کۆڕۆنا،خەستەخانەکان خەریکە پڕ ئەبن، نەخۆشی هەموو تەمەنێکی تیایە، گەنج، پیر، ژن، پیاو.
ئەوەی لەم نەخۆشی کۆڕۆنایە دەیبینم لە هیچ نەخۆشیەکی تردا نەمبینیوە، زۆر لە نەخۆشەکان هیچ نەخۆشیەکی تریان نیە، زۆر بەخراپی هەناسەیان توند ئەبێت، زۆر لەپڕ وەزعیان تێک ئەچێت.
نەخۆشمان هەبوو چەند ساڵە ڕەبۆی هەبوە و تەحەمولی نەخۆشیەکەی کردوە بەڵام دوو ڕۆژ بەرگەی ئەم ڤایرۆسەی نەگرت!
نەخۆشێکی ترمان بە کەمخوێنی داخل بوو بەڵام تەنها دوای سێ ڕۆژ لە تووشبونی بە کۆڕۆنا بەداخەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
هێشتا بارودۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچوە، بەڵام وا بڕوات تووشی کارەساتی گەورە ئەبین. بۆیە تکایە پابەندی ڕێینمایەکان بن لەپێناو تەندروستی خۆتان و ئازیزانتان.
لەکاتی چونە دەرەوە ماسک و دەستکێش بکەن.
(وێنە ئەشیعەکە هی نەخۆشێکە ئەم ئێوارەیە هاتوە بۆ خەستەخانەی جمهوری داخل بوە، سیەکانی وێران بوە!)
بەهیوای لەشساغی و تەندروستی بۆ هەموو لایەک
د.داهات حەوێزی
پزیشکی پسپۆڕی هەناوی-بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی