نوچەنێت
نزیکەی ٢٥ هەزار قوتابیی پۆلی ١٢، بەشداری تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندن دەکەن.
ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، لە ناوەڕاستی مانگی ٢ دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان راگیرا، دواتر بە سیستمی ئۆنلاین بەردەوام بوون. ئەمڕۆ یەکشەممە، ٧-٦-٢٠٢٠، یەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی ١٢ی ئامادەییە، ٢٥ هەزار قوتابی بەشدارن.
بەپیی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە، سەرجەم ئەو قوتابییانەی کە لە وەرزی یەکەمی تاقیکردنەوەکان دەرچوون یان لە سێ وانە کەوتوون، بەشداری تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی ١٢ دەکەن.