هێمن قادر: رێنمایی دەوامکردن بۆ فەرمانبەران دەخاتەروو

0

شلێر سەعید

دەوامی فەرمانگە و دامودەزگاکان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردەوە، پارێزگای هەولێر داوادەکات رێنماییەکانی خۆپاراستن جێبەجێ بکرێت.

ئەمرۆیەك شەممە ٧-٦-٢٠٢٠، دەوامی فەرمی دام و دەزگاكان دەستی پێكردەوە ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: دەبێ فەرمانبەران بە دەمامك و دەستكێشەوە دەوام بكەن.

لە لێدوانێكی تایبەت، هێمن قادر بەڕێوەبەری ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەنوچەی ڕاگەیاند: خۆپارێزی و دەمامەك و دەست كێش بۆتە  پێویستیەكی زەرور وەك جل و بەرگ پێویستە خەڵك بیپۆشێ‌ ، ئەمرۆ یەكشەممە،  دەوامی فەرمی دام و دەزگاكان دەستی پێكردەوە، دەبێت فەرمانبەران بە دەمامك و دەستكێشەوە دەوام بكەن.

هێمن قادەر دەڵێت: سەرجەم قەزاو ناحیەکان، ماسك دابەشكراوە و داوامان لێكردون ڕۆژانە ئاماری سەرپێچیکارانمان بۆبنێرن.

هاوکات بەرپرسی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر گوتی: کەسانی سەرپێچیکار لەلایەن قائیقامیەتەکان سزا دەدرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com