١٣ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە گەرەکی جیاواز دەستنیشانکران

0

نوچەنێت

بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان، ١٣ کەسی دیکە لە هەولێر تووشی پەتای کۆرۆنا بوون.

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، سێزدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پێنج پیاو و سێ ئافرەت و کچێکی گەنج و چوار منداڵ، ھەشت تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان هەیە و سێ تووشبوو لە بازگەی دێگەڵە دوای پشکنین پۆزەتیڤ دەرچوون.

چوار تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی خانزاد شاری هەولێر.

سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ژیان شاری ھەولێر.

یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی نەورۆز شاری هەولێر.

یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ھەولێر سیتی شاری هەولێر

یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ئیسکان شاری هەولێر.

یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ڕاپەڕین شاری هەولێر.

یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ئاشتی ٢ شاری هەولێر.

یەك تووشبوو دانیشتووی شارۆچکەی کۆیە شاری هەولێر.

وەزارەتی تەندروستی

 ٧ حوزەیران ٢٠٢٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com