نوچە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە بیست حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا لە دەڤەری گەرمیان تۆمار کراوە.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، بیست تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، دە پیاو و دوو ئافرەت و دوو کوڕی گەنج و شەش منداڵ، دوو تووشبوو پزیشك و کارمەندی تەندروستین بەرکەوتووی تووشبووانن و تووشبووەکانی دیکە بەرکەوتووی دوو تووشبووەن کە لە شاری بەغداد گەڕابوونەوە و داوەت و مێوانداری جەژنیان کردووە.
یەك تووشبوو دانیشتووی سەرچنار لە شاری سلێمانی.
تووشبووەکانی تر دانیشتووی گەڕەکەکانی شەھیدان و قەندیل و بنگرد و فەرمانبەران و کەمپی تازەدێ لە قەزای کەلار.
وەزارەتی تەندروستی
٦ حوزەیران ٢٠٢٠