نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، دانیشتنی ئاسایی خۆی سازكرد و له‌میانی دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی دا.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، هەندرێن لەزگین، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ متمانەدان بە کاندیدەکان، ڕایگەیاند: لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆ (شەممە ٦-٦-٢٠٢٠) پەرلەمانی عێراق، بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، کاندیدانی هەر حەوت وەزارەتەکەی مستەفا کازمی متمانەیان پێبەخشرا و بوونە وەزیر لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق.
– فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه.
– ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وت.
– محه‌مه‌د كه‌ریم جاسم ساڵح، وه‌زیری كشتوكاڵ.
– سالار عه‌بدولستار، بۆ وه‌زیری داد.
– عه‌لا ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، بۆ وه‌زیری بازرگانی.
– حه‌سه‌ن نازم، وه‌زیری رۆشنبیری.
– ئیڤان فائق، بۆ وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران
هەروەها مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لە دوای ته‌واوبوونی ده‌نگدانەکە، له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، رایگه‌یاند “سوپاس بۆ په‌رله‌مان، كه دووباره متمانه‌ی به حكومه‌ته‌كه‌مان به‌خشییه‌وه، ئه‌وه هه‌نگاوێكی باشه بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانمان، وه‌فادار و پابه‌ندین به‌رامبه‌ر گه‌لی عیراق، به‌گه‌شبینی و راستگۆییه‌وه داهاتوو به‌ڕێده‌كه‌ین”.