نوچە- دەیلی میل
ڕۆژنامەی دەیلی مەیل، بە پشت بەست بە ئامار و لێدوانی فەرمی بەرپرسانی ئێرانی ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە یەکەمین وڵاتی جیهانە کە شەپۆلی دووەمی کۆرۆنای پێگەیشتووە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە،بەرپرسانی ئێرانی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنایان لەم وڵاتە پشتڕاست کردۆتەوە.
بەم پێیە ئێران یەکەمین وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەژمار دەکرێت، کە ڕۆژانە بە شێوەی ناوەندی زیاتر لە ٣٥٠٠ حاڵەتی تووشبون بە پەتای کۆرۆنای تێدا تۆمار کراوە.