نوچە-ڕۆیتەرز
وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا، کوژرانی سەرۆکی تۆڕی تیرۆریستی قاعیدە لە مەغریب پشتڕاست دەکاتەوە.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی فەڕەنسا و هاوپەیمان لە مەغریب، عبدالمالک دروکدال»، ناسراو به «ابومصعب عبدالودود»، کراوەتە ئامانج کە وەک سەرۆکی قاعیدە لەم ناوچەیە هەژمار دەکرا.
فلۆڕێنس پارلی، وەزیری بەرگری فەرەنسا ئەمڕۆ شەممە،٦ی جون کوژرانی ئەم سەرکردە باڵایەی قاعیدەی پشتڕاست کردۆتەوە.
پارلی لە پەیامێکی تویتەردا دەڵێت: ئەمیری قاعیدە لە وڵاتانی مەغریب، وێڕای چەند جێگرێکی لە ئۆپەراسیۆنێک لە باکوری مالی کراونەتە ئامانج و بە تێکڕایان کوژراون.