نوچە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، 43 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکران و تەنها چوار توشبوویان بەرکەوتووی توشبووانی پێشوون.
لە راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئەو تووشبووانە هاتووە، 28 پیاو، 13 ئافرەت و کچ و کوڕێکی گەنجن، جگە لە چوار کەسیان کە بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، هەموو ئەوانەی دیکە نیشانەی نەخۆشییەکەیان هەیە.
دەقی راگەیێندراوەکە:
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، چل و سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، بیست و ھەشت پیاو و سێزدە ئافرەت و کچێك و کوڕێکی گەنج، چوار تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و تووشبووانی دیکە ھەموویان نیشانەی نەخۆشیان هەیە.
دوو تووشبوو دانیشتووی ناحیەی بازیان.
دوو تووشبوو دانیشتووی ھەڵەبجەی تازە.
یەك تووشبوو دانیشتووی وارماوە.
یەك تووشبوو دانیشتووی ناحیەی چوارتا.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای سەیدسادق.
سی و شەش دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
وەزارەتی تەندروستی
٥ حوزەیران ٢٠٢٠