نوچە-ئاژانسی هەواڵی عێراق
دوای ئەوەی، کە شەوی ڕابردوو کەشتییەکی بارهەڵگری ئێرانی لە ئاوەکانی عێراق نوقم بوو، بەرپرسانی عێراقی ئەمڕۆ (هەینی ٥-ی جون) لەبارەی ئەم ڕووداوە ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە.
بە گوتەی بەرپرسانی عێراقی ٥ کەس لە سەرنشێنانی ئەم کەشتییە بارهەڵگرەی ئێران نوقم بوون و بەهۆی تیمێکی فریاگوزاری عێراقەوە، ٤ کەسیان لە مەترسی خنکان ڕزگاریان بووە و یەک کەسیش بێ سەروشوێنە.
بەرپرسانی عێراق هۆکاری نوقم بوونی ئەم کەشتییە بۆ قورسبوونی باری کەشتیەکە دەگەڕێێننەوە.
گەڕان بە دوای دۆزینەوەی تەرمی کەسە نوقم بووەکە بەرەدوامە.