نوچە
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، توشبوونی 29 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر راگەیاند، کە 27 کەسیان بەرکەوتووی توشبووانی پێشوون.
وەزارەتی تەندروستی لەبارەی توشبووەکانی هەولێر رایگەیاند: پێنج پیاو، نۆ ئافرەت، سێ کچی گەنج و 12 منداڵن.
بە تۆمارکردنی ئەو ژمارەیە لە توشبووان، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 1044 کەس، کە 18 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 444 کەسیان چاکبوونەتەوە.
دەقی راگەیێندراوەکە:
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، بیست و نۆ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، پێنج پیاو و نۆ ئافرەت و سێ کچێکی گەنج، دوازدە منداڵ، دوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە و ئەوانی تر ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.
ھەموویاندانیشتووی ناو شاری هەولێرن.
وەزارەتی تەندروستی
٥ حوزەیران ٢٠٢٠