نێچیرڤان بارزانی: پابەندین بە كوردستانێكی سەوزتر و پاككتر

0

نوچە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی ژینگە رایگەیاند، لە رۆژی جیهانی ژینگەدا پابەندی خۆمان بۆ كوردستانێكی سەوزتر و پاككتر دووپاتدەكەینەوە.

نەتەوەیەكگرتووەكان رۆژی 5-ی جون-ی وەك رۆژی جیهانی ژینگە ناساند و ساڵانە لەم رۆژەدا چەندین چالاكی ژینگەیی لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەدەچن.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتێكیدا نووسیویەتی ”لە رۆژی جیهانی ژینگە، پابەندی خۆمان بۆ كوردستانێكی سەوزتر و پاككتر، هەروەها بۆ هەسارەیەكی لە بارتر دووپاتدەكەینەوە”.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتەكەیدا ئاماژەی بەوەداوە، پاراستنی سروشت، بەشێكی سەرەكییە لە گژداچوونەوەی ئەو هۆكارانەی زیان بە ژینگە دەگەیێنن، لە نێویاندا پیسبوونی هەوا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com