نوچە
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، ئێمه داوای لێبوردن له هه‌موو هاوڵاتیان ده‌كه‌ین، كه به هۆی رێكاره‌كانی خۆپاراستن به كۆرۆنا زیان به بژێوی و گوزه‌رانیان كه‌وتووه. دەشڵێت ”مه‌ترسی كۆرۆنا زۆر جدییه و كۆرۆنا درووستكراوی حكومه‌تی هه‌رێم و پارتی و یه‌كێتی نییه”.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێگه‌ی په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فهیسبووكهوه، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا دەڵێت، ئێمه داوای لێبوردن له هه‌موو هاوڵاتیان ده‌كه‌ین، كه به هۆی رێكاره‌كانی خۆپاراستن به كۆرۆنا زیان به بژێوی و گوزه‌رانیان كه‌وتووه. هەروەها حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی دا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هاوڵاتییه‌كانی له په‌تای كۆرۆنا بپارێزت، تا جه‌ژن توانرا بوو زۆر كاری باش بكرێت، به‌ڵام دوای جه‌ژن به هۆی سست بوونه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی په‌تاكه به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بڵاوبوویه‌وه.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، گوتیشی: مه‌ترسی كۆرۆنا زۆر جدییه و كۆرۆنا بابه‌تێك نییه په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه هه‌بێت و درووستكراوی حكومه‌تی هه‌رێم و پارتی و یه‌كێتی نییه، به‌ڵكو په‌تایه‌كی جیهانییه و پێویسته خۆتانی لێ بپارێزن.
قوباد تاڵه‌بانی تكاشی له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كرد، له پێناو پاراستنی گیانی ئازیزانیان، خۆیان بپارێزن و له‌و رێگه‌یه‌وه ته‌واوی كۆمه‌ڵگه و خه‌ڵكی كوردستان بپارێزن.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر په‌تای كۆرۆنا زیاتر ته‌شه‌نه بكات، ژێرخانی كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به‌رگه‌ی فشاری زۆر ناگرێت، بۆیه تاكه چاره‌سه‌ر و رێگر له به‌رده‌م ته‌شه‌نه‌كردنی مه‌ترسییه‌كان خۆپاراستنه.
سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانیش له هه‌رێمی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گوتی، خۆپیشاندان یه‌كێك له‌و رێگایانه‌یه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به‌كارده‌هێنرێت. من قه‌دری دیموكراتی و ئازادی ده‌زانم. ئاساییه خه‌ڵك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕێت به‌رامبه‌ر به حكومه‌ت و دۆخه‌كه. داواكارم هه‌ر كه‌س ده‌یه‌وێت له رێی خۆپیشاندانه‌وه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕێت، تكایه پابه‌ند بن به رێنماییه‌كان و خۆتان بپارێزن. ئه‌وه‌ش بزانن، كه كۆبوونه‌وه‌تان مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا زیاد ده‌كات. ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌بێت خۆپیشاندان بكه‌ن، خۆتان و هاوڕێكانتان بپارێزن و ده‌مامك ببه‌ستن.
قوباد تاڵه‌بانی گوتیشی، داوا له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌م، به شێوازێكی شارستانی مامه‌ڵه بكه‌ن. ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران به هیچ جۆرێك له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه قبوڵ ناكرێت. نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك فیشه‌ك به‌رامبه‌ر به خۆپیشانده‌ران به‌كار بهێنرێت.