نوچە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، کە ٧٧ کەسی دیکە لە پارێزگای سلێمانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەفتا و حەفت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، چل پیاو و بیست و پێنج ئافرەت و سێ کچی گەنج و سێ کوڕی گەنچ و شەش منداڵ، بیست و یەك تووشبوو بەرکەتووی تووشبووانی پێشوون و پەنجا و شەش تووشبووەکەی دیکە نیشانەیان هەیە.
پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچاماڵ.
پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.
یەك تووشبوو دانیشتووی کۆمەڵگەی باریكە سەر بە ناحیەی عەربەت.
شەست و شەش تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
وەزارەتی تەندروستی
٤ حوزەیران ٢٠٢٠