کۆیە.. ماسك و دەستکێش بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت

0

نوچە: شلێر سەعید

هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵمەتێکی هۆشیاری و تەندروستی لە شاری هەولێر و دابەشکردنی 150 هەزار ماسك بەخۆڕایی، ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی مامۆستا یوسف، قائیمقامی قەزای کۆیە و بەهاوکاری گرووپی سەوزی ڕێكخراوەكان، هەڵمەتێکی هۆشیاری و دابەشکردنی ماسک و دەستکێش بەسەر هاوڵاتیان و شوێنەخزمەتگوزاریەکان لەناوبازاڕی شاری کۆیە بەڕێوەچوو.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، لەم بارەوە هاوکار رەندی خانی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای کۆیه ڕایگەیاند: رۆژی پێنجشەممە ٤ـ٦ـ۲۰۲۰، بەسەرپەرشتی مامۆستا یوسف، قائیمقامی قەزای کۆیە و بەهاوکاری گروپی سەوزی ڕێكخراوەكان، هەڵمەتێکی هۆشیاری و دابەشکردنی ماسک و دەستکێش بەسەر هاوڵاتیان و شوێنە خزمەتگوزاریەکان لەناو بازاڕی شاری کۆیە بەڕێوەچوو

گوتیشی، هەڵمەتەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ناحیەکان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان بەردەوام دەبێت و ئامانج لەهەڵمەتەکە بڵاوکردنەوەی زیاتری هۆشیاری و خۆپارێزی هاوڵاتیانە لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com