دەروازە سنووریەکانی تورکیا و ئێران دەکرێنەوە

0

نوچە-ئیسنا

بە بڕیاری هەر دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیا، دەروازەیەکی سنووری نێوان دوو وڵات بۆ دەستپێکردنەوە بازرگانی دەکرێتنەوە.

سێ مانگ بەر لە ئێستا و دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەروازەی سنووری بازرگان لە لایەن تورکیاوە داخرا و رۆژی پێنجشەممە ٤-ی جون، بە بڕیاری هاوبەشی دوو وڵات، ئەم دەروازە سنوریە کرایەوە.

بەڕێوەبەری گومرکی بازرگان لەم بارەوە گوتی: سەرەتا رێگە بە سەیارە بارهەڵگرەکان دەدرێت، کە بەم دەروازەیە تێپەڕ بن و دوای ماوەیەکی دیکە ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی خەڵکی دوو وڵاتیش دەکرێت و وردەکاری ئەم بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو رادەگەیێندرێت.

دوو وڵات جەختیان کردۆتە سەر ڕەچاوکردنی خاڵە تەندروستییەکان و جێبەجیکردنی پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان بۆ راپەڕاندنی کاروباری بازرگانی نێوانیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com