گەشتە نێودەوڵەتییەکانی تورکیا دەستپێدەکاتەوە

0

نوچە-ڕۆیتەرز

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی تورکیا دەڵێت، گەشتە ئاسمانیەکان بۆ ٤٠ وڵاتی جیهان دەستپێدەکاتەوە.

عاد کارا ئیسامئیل ئۆغڵو، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی تورکیا دەڵێت، دوای ئەوەی تورکیا لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرکەوتنی بە دەستهێنا و ژیانی ئاسایی لەم وڵاتە دەستی پێکردۆتەوە، بڕیاریان داوە گەشتە ئاسمانیەکان بۆ چل وڵاتی جیهانی دەستپێبکاتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ ١٥ وڵاتی جیهان گەیشتوون بە رێککەوتن.

بڕیاری دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانیەکانی تورکیا، لە ڕۆژانی داهاتوو دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بە پێی ئامارە فەرمییەکان، ١٦٦ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە تورکیا تۆمار کراوە و بەم هۆیەشەوە ٤ هەزار و ٦٠٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com