زانیاری لەبارەی پڕکردنەوە پۆستی وەزارییەکان

0

نوچە-ئاژانسەکان

بە پێی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی لە ڕۆژانی داهاتوودا وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەی مستەفا کازمی یەکلادەبێتەوە و بۆ ئەم مەبەستە ناوی چەند کاندیدێک ڕادەستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کراوە.

ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی دەڵێن، ئەمڕۆ (پێنجشەممە ٤-ی جون) ناوی چەند کاندیدێک بۆ پڕکردنەوەی پۆستی وەزارەتە بەتاڵەکان، رادەستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کراوە.

پێشتر میدیاکانی عێراقی ڕایانگەیاندووە، کە شەممەی داهاتوو، واتە ٦-ی جون، لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لەسەر وەزارەتە بەتاڵەکان دەدرێت و بۆ ئەم مەبەستە هەماهەنگی لەگەڵ پەرلەمان دەکرێت.

لە نێو کاندیداکانی ئەم پۆستانە، میدیاکانی عێراقی ئاماژەیان بە ناوی فواد حوسێن کردووە، بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوە.

تاکو ئێستا پۆستی ٧ وەزارەتی عێراق، بە بەتاڵی ماوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com