نوچەنێت
وەزارەتی تەندروستیبهەرێمی کوردستان، گیان لە دەستدانی دووکەسیتری بە پەتای کۆرۆنا راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ٤-٦-٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستی گیان لە دەستدانی دووکەسیتری بە پەتای کۆرۆنا راگەیاند، کە هەردووگیان لە سنوری پارێزگای سلێمانییە.
بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە یەکێکیان تەمەنی ٥١ساڵ و ئەوەی دیکەش ٨٥ساڵە.
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان:
دوو کەسی دیکەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانیان لەدەستدا دوو پیاوی تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 تەمەن51 و 85 ساڵ دانیشتووی شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا. وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن. وەزارەتی تەندروستی ٤ حوزەیران ٢٠٢٠