نوچە
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی ته‌ندروستی سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له سلێمانى توشبوویه‌كى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانى له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 4-6-2020)، د. سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی ته‌ندروستی سلێمانى، له پێگه‌ى تایبه‌تی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نووسیویه‌تى “بەداخەوە توشبوویه‌كی دیكه‌ى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا، کۆچکردوو تەمەنی 53 ساڵە و دانیشتووی نێو شاری سلێمانییە، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەکەیان دەکەم”.
شه‌وى ڕابردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه دا، 48 كه‌سى دیكه له سنوورى پارێزگاى سلێمانى تووشى كۆرۆنا بوون، كه 44 كه‌س له توشبووه‌كان دانیشتووى نێو شارى سلێمانى بوون.